به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی ئاگر گرتنی نه‌یزاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوان، زیانێكی زۆر به‌ر سروشتی ئه‌و ناوچه گه‌یشتووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌ندامانی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی ئه‌و شاره هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆبه‌خش، به مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا یارمه‌تی ژینگه‌پارێزان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ناده‌ن، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرایان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كردووه. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا باره‌ها نه‌یزاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ده‌ریاچه ئاگری گرتووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هوشداری ژینگه‌پارێزان، ڕژیم هیچ هه‌وڵێكی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ئه‌م كاره‌ساته نه‌داوه.
