کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگر گرتنی ناوەندێکی بازرگانی لە شاری سنە

ئاگر گرتنی ناوەندێکی بازرگانی لە شاری سنە 3

ڕۆژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، پاساژی ئاشنا کە یەک لە ناوەندە بازرگانییەکانی شاری سنەیە بە هۆکارێکی نادیار ئاگری گرت و زیاتر لە ٢٠ دوکان لە ئاگردا سووتان.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ هێشتا سەبارەت بە هۆکاری ئەم کارەساتە و هەروەها ژمارەی برینداران ڕوونکردنەوەیەک بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر ئەو ناوەندە و داهاتی خەڵک کەوتووە. شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی سەنگەڵا و پچڕانی بە بێ ئاگاداری کارەبا ژمارەیەکی زۆر لە ماڵی هاووڵاتیان و هەروەها کارگە لە شارۆچکە پیشەسازییەکان، لە ئاگردا سووتاون.