ڕۆشی سێشەممە ۲۸ی گەلاوێژ، دارستانەکانی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان ئاگریگرت و خەڵکی ئەو ناوچەیە لە هەوڵی کوۆژاندنەوەی ئەگرەکەدان.
بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستی ناوەندی هەواڵی کۆمەڵە گەیشتوون، ئاگرەکە بە خێراییەکی زۆرەوە لە بڵاوبوونەوە دایە و ئەگەری هەیە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان یان بەرازایی شاخەکانی دیکە بگرێتە بەر. جێگای ئەماژەیە وەکوو هەموو کات بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە پاراستنی ژینگەی کوردستان و یارمەتی هاووڵاتیاندا کەمتەرخەمن و تەنانەت تیمێکی فریاگوزاریش ڕەوانە ئەو ناوچەیە نەکراوە.