به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، دارستانی گونده‌كانی “تا و سوورچی” سه‌ر به شاری كامیاران، به هۆكاری نادیار ئاگری گرتووه و زیانێكی زۆر به‌ر سرووشتی ناچه‌كه گه‌یشتووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خشی شاری كامیاران به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه بوون، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و هه‌روه‌ها سه‌ختی ئاگره‌كه، مه‌ترسی له سه‌ر گیانیان هه‌یه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌ربڵاوبوونی ئاگره‌كه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرا ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه نه‌كراوه و ژینگه پارێزان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه زیانێكی زۆر به ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان بگه‌یندرێت.
