کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاگر گرتنی دارستانه‌كانی گوندی دیره‌ له‌ شارستانی گیلانغه‌رب

ئاگر گرتنی دارستانه‌كانی گوندی دیره‌ له‌ شارستانی گیلانغه‌رب 3

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی گوندیدیره‌ی گیلانغه‌رب سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان، به‌ هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه‌ و ئاگره‌كه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئاگره‌كه‌ خێرا له‌ بڵاو بوونه‌وه‌دایه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ و شارستانی گیلانغه‌رب له‌ هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان. ژینگه‌پارێزانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ داوایان له‌ خه‌ڵك و ژینگه‌ دۆستان كردووه‌ یارمه‌تییان بده‌ن بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ و هه‌روه‌ها مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه‌ به‌ شوێنی ژیانی هاووڵاتیان له‌ ئارادایه‌.