ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی چیای كه‌ڤركۆی ئیلام به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرتووه و هێشتا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی خه‌ڵكی ژینگه دۆستی ناوچه‌كه نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ژینگه دۆستی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان و گیانیان له مه‌ترسیدایه. ژینگه پارێزانی ئه‌و پارێزگایه داوا له خه‌ڵی كوردستان و ژینگه‌پارێزان ده‌كه‌ن به هانایانه‌وه بچن، شایانی باسه مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه به ناوچه‌كانی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان هه‌یه و ژیانی خه‌ڵك له مه‌ترسیدایه.