ڕۆژی ڕابردوو، دارستانه‌كانی چیای شێره‌زۆڵ سه‌ر به پارێزگای ئیلام به هۆكاری نادیار ئاگری گرتووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ژینگه‌پارێزانی ئه‌و پارێزگایه ئاگره‌كه هێشتا كۆنترۆڵ نه‌كراوه و مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه به ناوچه‌كانی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان له ئارادایه. ژینگه‌پارێزانی ئه‌و ناوچه‌یه داوای هاوكاری له خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و ژینگه پارێزانی كوردستان ده‌كه‌ن به هاناینه‌وه بچن.