ڕۆژی ڕابردوو، به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی چاڵابهی ماهیده‌شت به هۆی ڕووداوێكی نادیار ئاگری گرت و ژینگه‌پارێزان و خەڵكی ناوچه‌كه له هه‌وڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕووبه‌رێكی زۆر له دارستان و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه به هۆی ئاگره‌وه له ناو چووه و هێشتا ژینگه پارێزان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌یانتوانیوه به تەاوی ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كردووه.