به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئاگری دارستانه‌كانی ناوچه‌ی هه‌نجیرانی مه‌ریوان بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش ڕۆژه به‌رده‌وامه و له لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیمه‌وه ته‌نانه‌ت تیمێك به مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كراوه.
به وتهیسهرچاوهیههواڵ، تا ڕۆژی دووهه‌می ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕێگری له كۆنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه له لایه‌ن خه‌ڵك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان ده‌كرد و هه‌موو جار پاش كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، له شوێنێكی نوێوه ده‌ستی پێكردووه و هێشتا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له كۆنترۆڵ كردنیدا. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا ئاگری دارستانه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌ته قه‌یرانێكی گه‌وره و به‌رپرسانی ڕژیم نه‌ك ته‌نیا چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌م كێشه‌یه نابینن، به‌ڵكوو ڕێگری له ده‌ستێوه‌ردانی خێرای ژینگه‌پارێزان به مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگركه ده‌كه‌ن.
