ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی كه‌ره‌ند سه‌ر به شاری كرماشان ئاگری گرت و ڕووبه‌رێكی زۆر له‌و دارستانانه له ناو چوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌روه‌ها ژینگه پارێزان، به‌شێكی زۆر له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له ناو چوون. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سێ تیمی ڕێكخراوی ژینگه‌یی سه‌رو ی سه‌وزی داڵاهۆ له شاری كه‌ره‌ند و خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌رته‌نگ و ته‌نووره، به‌شداریان له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا كردووه، به‌ڵام هێشتا ئاگره‌كه به تواوی كۆنترۆڵ نه‌كراوه.