له ڕۆژانی ڕابردوودا دارستانه‌كانی دۆله نێی له قه‌ندیل به هۆی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئاگری گرت و زیاتر له ١٥٠ هێكتار له وسنوورە له ئاگردا سووتا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان سرووشت و دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه به هۆی ئه‌م ئاگره‌وه زیانێكی زۆری به‌ر كه‌وتووه، چالاكانی ژینگه‌یی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه پاش بینینی ئه‌م كاره‌ساته ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان دا و له ئه‌نجامدا ئاگره‌كه كوژراوه. جێگای ئاماژه‌یه به هۆی نه‌بوونی پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، تا كاتی كۆتایی هاتنی ئه‌و ئاگره زیانێكی زۆر به‌ر سرووشتی ناوچه‌كه كه‌وت.