کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگر گرتنی بەرفراوانی لەوەڕگەکانی بۆکان و کەمتەرخەمی بەرپرسان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە مەبەستی تێپەڕاندنی

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، ئاگرێکی بەرفراوان  له لە وەڕگەکانی سێ گوندی شیوەغمە، تورکمان کەندی و قەڵایچیی بۆکان ڕوویدا و لانیکەم ١٥ هێکتاری لەوەرگە لە ئاگردا سووتان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تیمەکانی سەرچاوە سرووشتییەکان و ژینگەپارێزانی ناوچەکە پاش هەوڵێکی زۆر توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام لە ئەنجامی ئەم ئاگرەدا بەشێکی بەرچاوی پووش و پاوان و لەوەڕگەکانی ناوچەکە لەناوچوون. بەرپرسی سەرچاوە سرووشتییەکانی بۆکان ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ١٥ هێکتار لەوەرگەی ئەو سێ گوندە سووتاون و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری سەرەکیی ئاگرەکە دیاری نەکراوە.