کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاگر کەوتنەوە لە کارگەی کوورەی فوولادی ئیران لە زەرەندی کرمان

ئاگر کەوتنەوە لە کارگەی کوورەی فوولادی ئیران لە زەرەندی کرمان 1

ڕۆژی هەینی ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، نزیکەی کاتژمێر ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی یەکێک لە کورەکانی کارگەی فوولادی زەرەندی ئێران ئاگری گرت و لە ئەنجامدا ٧ کەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، لەم ڕووداوەدا ٥ کەس لە بریندارەکان لە دەرەوەی نەخۆشخانەی چارەسەریان بۆ  کرا و  ٢ کەسیش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە کە دۆخی تەندرووستیان باشە، هەروا نەبوونی ستانداری شوێن و ڕەچاونەکردنی سەلامەتی کار لە ئێراندا دەبێتە هۆی گه‌یاندنی زیان بە کرێکاران و برینداربوون و تەنانەت گیانلەدەستدانیشیان. جێگای باسە شیرکەتی فوولادی زەرەندی ئێران کە زیاتر لە 10 کارگەی پیشەسازی گەورەی هەیە، لە خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٧ وەک گەورەترین گروپ بۆ پەرەپێدانی مەعدەن و پیشەسازییە کانزاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزرا.