به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، گیڵگه‌ی گه‌نم و جۆی گوندی نه‌وبه‌هار سه‌قز و دارستانه‌كانی گوند “بیلۆ”ی مه‌ریوان ئاگری گرتووه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هۆكاری ئاگرگرتنی گێڵگه‌ی گه‌نم و جۆی گوندی نه‌وبه‌هاری سه‌قز هێشتا ڕوون نییه به‌ڵام، به‌هۆی نه‌بوونی تیمی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه، نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و زیانێكی زۆر به جووتیاران گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها دارستانه‌كانی گوندی “بیلۆ”ی مه‌ریوان به‌هۆی ئۆپراسیۆنه‌كانی سپای پاسداران ٤ ڕۆژه ئاگری گرتووه و هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵك و ژینگه‌پارێزان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بچن و ده‌یان هكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی ناوچه‌كه له ناو چووه.
