ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، ئاگر له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان كه‌وته‌وه و به‌رپرسانی حكوومه‌ت وه‌كوو هه‌میشه پاساویان بۆ هێنایه‌وه.
ڕوودانی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه له حاڵێكدایه كه له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین ته‌قینه‌وه و ئاگرگرتنی هاوشێوه له پاڵاوگه، كارخانه، ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون تۆمار كراوه. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ڕژیم هۆكاری زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌یان بۆ ته‌قینه‌وه‌ی گاز گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی حكوومه‌ت ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ری هه‌یه دژبه‌رانی ڕژیم ده‌ستیان تێدا بێت.