ڕۆژی ڕابردوو، به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كانی چیای “چوار زبر” سه‌ر به شارستانی ماهیده‌شتی كرماشان، به هۆی ڕووداوێكی نادیار ئاگری گرتووه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی ئاگر گرتنی دارستانه‌كانی ئه‌و چیایه، به‌ره‌یه‌كی زۆر له سرووشت و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له ناوچوون و مه‌ترسی گه‌یشتنی ئاگره‌كه به ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان له ئارادایه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان. شایانی باسه به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و هه‌روه‌ها هاتنی با، هێشتا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه و سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی له سه‌ر گیانی ژینگه‌پارێزان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرا له لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌كراون.
