به پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی “سه‌وزی چیا“ی مه‌ریوان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی مه‌ریوان له ئاگرد ده‌سووتێن و ته‌نیا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی “سه‌وزی چیا” و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هه‌وڵی كونتڕۆڵ و كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نجومه‌نی “سه‌وزی چیا“ی مه‌ریوان ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایانگه‌یاند: ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام ده‌درێت و ئامانج له‌و كاره داگیركردنی زه‌وییه میللییه‌كانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سانی قازانج په‌ره‌سته‌وه كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌شێكی زۆر له دارستانه‌كانیشان بڕیوه و داره‌كانیان هه‌نارده‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران كردووه.