تۆپخانەکانی دەوڵەتى تورکیه ڕۆژی شهممه ٢٩ی مانگی گهلاوێژ، ژمارەیەک گوندیان لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆپبارانکرد و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.
بەپێى زانیارییەکان، تۆپخانەکانی دەوڵەتى تورکیه گوندەکانی “گەروی سیران”، “گەلی ڕەش”، “ڕۆبی”، “ڕواڵ”، “کەمکۆڕا” و “کانیشینکا”یان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر تۆپبارانکردووه، ههرچهند تۆپبارانهكه زیانى گیانى نەبووە، بەڵام ئاگر لە بەشێک لە سنوورى ئەو گوندانە کەوتەه و زیانێكی زۆری به سرووشتی ناوچهكه گهیاند.