به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی باله‌ك سه‌ر به شاری مه‌ریوان ئاگری لێكه‌وتووه و ژینگه‌پارێزان و خەڵكی ناوچه‌كه له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی گەیشتون، ژینگه‌پارێزان و كه‌سانی خۆبه‌خش به بێ ئیمكاناتێكی تایبه‌ت و یارمه‌تی حكومه‌ت بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌یدان و ته‌نانه‌ت به هۆی زۆر بوونی ڕێژه‌ی ئاگره‌كه چه‌ندین جار گیانیان كه‌وتۆتە مه‌ترسییه‌وه. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا دارستانه‌كانی كوردستان باره‌ها به شێوازێكی گوماناوی ئاگری گرتووه و ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ساته هوشداریان داوه.