کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگرگرتنی بارهه‌ڵگرێك له‌ میحوه‌ری مهاباد- میاندووئاو

ئاگرگرتنی بارهه‌ڵگرێك له‌ میحوه‌ری مهاباد میاندووئاو 3

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ئاگرگرتنی بارهه‌ڵگرێك له‌ میحوه‌ری مهابادمیاندووئاو شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌سه‌ختی برینداربوو و زیانێكی ماددی زۆری پێگه‌یشت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، بارهه‌ڵگرێكی ترانزیتی له‌ میحوه‌ری مهابادمیاندووئاو به‌هۆی دزه‌ی كارباوه‌ تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ده‌بێت و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌سه‌ختی بریندار و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت. زانیارییه‌كان باس له‌زیانێكی ماددی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌و شۆفێره‌ گه‌یشتووه‌.