کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگرله‌خۆبه‌ردانی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

ئاگرله‌خۆبه‌ردانی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی کە لە ماوەی چەند حه‌فته‌ی ڕابردوودا دوو جار مانی لە خواردن گرتبوو، لە ساڵۆنی زیندانی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر “عادڵ موکەڕەم” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەبه‌ر چاوی دادوەری چاوەدێر و جێگری بەرپرسی زیندانی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە. شایانی باسه‌، عادڵ مۆكه‌ڕه‌م دوای ئەوەیكه‌ بەرپرسانی زیندان بەڵێنەکانی خۆیان دوای مانگرتنی ناوبراو بەجێ نەگەیاندووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، “عادڵ موکەڕەم” بەبێ ئەوەی چارەسەریی پزیشکی بۆ بکرێت بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، عادڵ موکەڕەم  ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە ١٠ مانگ ڕاگیرانی لە زیندان بە بێ ئەوەی چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە، لێوەکانی دوورییەتەوە و مانی لە خواردن گرتبوو کە دوای ٣ ڕۆژ و بەڵێنی بەرپرسانی زیندان لەسەر جێبەجێ کردنی داواکارییەانی، مانگرتنەکەی خۆی شکاندبوو.