کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی حه‌سه‌ناوا و كوچكه‌ڕه‌شی سنه‌

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی حه‌سه‌ناوا و كوچكه‌ڕه‌شی سنه‌

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ چه‌ند شوێنێكی حه‌سه‌ناوا و كوچكه‌ڕه‌شی سنه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چەند شوێنێكی گه‌ڕه‌كه‌ی “حەسەناوا”ی شاری سنە و کێوی “کوچکەڕەش” ئه‌مشاره‌، لە لایەن کەسانێکی نەناسراو  ئاگریان تێبەردراوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، سێ شوێنی گه‌ڕه‌كی حەسەناوای سنه‌ له‌وانه‌، “شێخیەر، باوەسن و تەنیشت مەنبەعی ئاو”، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەردراوە، کە بە هاوکاریی گرووپەکانی “جەمعییەتی کوردستانی سەوز، دیاری و چلچەمە” کوژاوەتەوە. لە لایەکی دیکەشەوە کێوی “کوچکەڕەش” لە شاری سنە لەلایەن چەند کەسەوە ئاگری تێبەردراوە و ڕووبەرێکی بەرچاو لەو کێوە لە ئاگردا سووتا.