
ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی “سهن پیتێرزبۆرگ” پێنج كهس گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ نەخۆشی دیکەش بەخێرایی لە نەخۆشخانەکە براونەته دهرێ.
بەرپرسانی ڕووسییه رایانگەیاندووه، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ٢٣ی مانگی گوڵان یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆڤیدی ـــ ١٩ لە شاری سهن پیتێرزبۆرگ ئاگری گرتووە. ئهمه لهكاتێكدایه كه تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە. جێگهی ئاماژهیه، ئەمە دووەمین رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە نەخۆشخانەکانی ڕووسییه، لە هەفتەی رابردووش، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە ویرووسی کۆرۆنا لە مۆسکۆ ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە نەخۆشێک گیانی لەدەستدابوو. پێویسته ئاماژه بكرێت كه لەو کاتەوەی ویرووسی کۆرۆنا لە ڕووسییه بڵاوبووەتەوە ٢٢١ هەزار و ٣٤٤ کەس تووشی ئهم ویرووسه بوون و لەو ژمارەیەش ٣٩ هەزار و ٨٠١ كهس چاکبوونەتەوە و ٢ هەزار و ٩ تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
