به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كه‌مپی ٧٠ هه‌زار كه‌سیی بێ ماڵ و حاڵانی شه‌ڕ له شاری “گامبۆرۆ” له نیجه‌ریه، لانیكه‌م ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه ٢٠٠ زاخه سووتاون و پتر له هه‌زار و ٢٠٠ كه‌سیش بێ سه‌رپه‌نا ماونه‌ته‌وه. به وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیس، شه‌ش كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی وا بوونه‌ته قوربانیی، ئه‌ندامی یه‌ك بنه‌ماڵه بوون. شایانی باسه، هێشتا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، یه‌ك ده‌یه نائارامی و شه‌ڕ و هێرشی گرووپه توندئاژۆكانی بوكوحه‌رام له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی نیجه‌ریه، بووه‌ته هۆی كوژرانی ٣٦ هه‌زار كه‌س و بێ ماڵ و حاڵ بوونی ٨ میلۆن و ١٠٠ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته.