ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، ئاگرێكی به‌ر بڵاو كه‌وته قامیشه‌ڵانه‌كانی ده‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوان وتا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه كونترۆڵ نه‌كراوه.
به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه له‌به‌ر ده‌ستا نییه به‌ڵام پێشتر سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌نجام داوه. به وته‌ی هاووڵاتییانی مه‌ریوانی، ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره هیچ ئه‌نگاوێكیان بۆ كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه هه‌ڵنه‌گرتووه و ته‌نیا خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ئه‌ندامانی ڕێكخراوی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان سه‌رقاڵی كونترۆڵ كردنی ئه‌و ئاگره‌ن.