کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دارستانەکانی نیوان گوندەکانی “ڕوار، زۆم و ئەسپەرێز” ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕ، ئاگریان تێبەردرا و لە لایەن دانیشتووانی ئەو گوندانەوە کۆنترۆڵ کرا.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پاش ئاگردانی دارستان و پووش و پاوەنی نێوان ئەو سێ گوندە، هاووڵاتییانی خەڵکی ئەو گوندانە خۆیان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و سەرەڕای پەیوەندیگرتن بە ناوەندەکانی ئاگرکوژێنەوە، هیچ یارمەتییەکیان لەو بارەیەوە پێ نه‌گه‌یشتووه‌. شایانی باسه‌، ئاگرە كه‌ کاتژمێر ٣ی دوانێوەڕی ڕۆژی شه‌ممه‌ دەستی پێکردووە و هەتا کاتژمێر ١٠ی شەو درێژەی هەبووە. لەو پەیوەندییەدا، دارستانەکانی “هەمرۆ دۆڵ” لە کۆساڵان کە ئاگریان  تێبەردرابوو، لە لایەن کومیتەی بەرەنگاری ئەنجومەنی سەوزی چیا و ئەنجومەنی پاکۆی سەوڵاوا و خەڵکی ژینگە‌پارێزی سەوڵاوا و ده‌ورووبه‌ر کۆنترۆڵ کرا.