ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گوندی گێڵی كه‌ران”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاگر درا و ئه‌ندامانی ڕێكخراوی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان، ده‌ست به‌جی خۆیان گه‌یانده ناوچه‌كه و سه‌رقاڵی كونتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به دوای چه‌ندین كاتژمێر هه‌وڵی بێوچانی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئاگره‌كه كگونترۆڵ كرا. جێی ئاماژه‌یه كه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی پێشتر كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی به بیانووی جۆراوجۆر ئه‌نجام داوه وئێستاش به وته‌ی ژینگه پارێزان، به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ڕووداوانه ڕاسته‌وخۆ له ئه‌ستۆی ئه‌و هێزه‌یه.