کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی گوندی زه‌ڕین چووبی سه‌رپۆل زه‌هاب

ئاگرکەوتنەوە بوو بەهۆی سووتانی زیاتر لە هێکتارێک گەنم و جۆ لە سەرپێڵ‌‌

ئاگرکەوتنەوە بوو بەهۆی سووتانی زیاتر لە هێکتارێک گەنم و جۆ لە سەرپێڵ‌‌

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی گوندی “زەڕین چووب”ی  شاری سه‌رپۆل زه‌هاب، زیاتر لە هێکتارێک گەنم و جۆی دانیشتووانی گوندی “ئەلیاس مەحموود”، سووتا.

فەرمانداریی شاری سه‌رپۆل زه‌هاب لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “ئیلنا” ڕایگەیاندووه‌: “بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە هێکتارێک گەنم و جۆی دانیشتووانی گوندی ئەلیاس مەحموود سووتا. ڕاشیگەیاندووه‌: هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو گوندانە بۆ خۆیان هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان بە ئیمکاناتی کەمەوە داوه.