به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌لجه‌زایه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕایانگه‌یاند: به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته لانیكه‌م ٤٢ كه‌س بوونه‌ته قۆربانی.
به وته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌لجه‌زایه‌ر، لانیكه‌م ١١ كه‌سی دیكه‌ش له‌م ئاگركه‌وتنانه به سه‌ختی بریندار بوون كه باروودۆخی ته‌ندرووستی چوار كه‌سیان ناجێگیره. به پێی ڕاپۆرتی “ئاسۆشه‌یتدپرس”، هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه ده‌ستیان به ناوچه‌كانی ئامازیغ نشین كه له ٦٠ كیلۆمتری پایته‌ختی ئه‌و ولاته دایه ناگات و فڕۆكه‌ی كۆژانه‌وه‌ی ئاگریشیان له‌به‌ر ده‌ستا نییه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، تا ئێستا لانیكه‌م ٨٠ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی جیاجیا له ١٨ ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته ڕوویداوه.