ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی گوندی “هه‌نجیران”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به‌شێكی زۆر له ژینگه و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوی سوتێندرا.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجۆمه‌نی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ئاگره‌كه ئه‌ندامانیان چوونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ستیان كردووه به كوژاندنه‌وه‌ی به‌ڵام به هۆی به‌ربڵاوی ئاگره‌كه و ڕه‌شه‌باوه داوایان له خه‌ڵك كرد بچن به هانایانه‌وه و سێ تیمی دیكه له ژینگه پارێزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و خه‌رێكی كونترۆڵ كردنه‌وه‌ین.