ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی پیرانشار كه‌وته‌وه به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو و ئاگره‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پیرانشار، ئاگرێكی به‌هێز له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام به هاوكاری هێزه‌كانی فریاگوزاری خێرا هه‌موو نه‌خۆشه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. به‌رپرسی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پیرانشار به میدیاكانی وت: ئاگره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.