ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 5ی مانگی گەلاوێژ، ئاگرێکی بەرفراوان لە گوندی “ڕاژان“ی سەر بە شاری ورمێ کەوتەوە و چەندین گەوڕ و تەویلە و كۆگای خۆراكی ئاژەڵ بوو به خەڵووز و ئاگرەکە بەرەو گوندەکانی دەوروبەریش تەشەنەی سەند.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، خەڵکی مه‌ده‌نی به كه‌مترین ئیمكانات هەوڵی کوژاندنەوە و کونترۆڵ کردنی ئاگره‌كه‌یان داوە و هێزەکانی ئاگرکۆژێنەوە و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیداری ڕژیم هیچ هه‌وڵێكیان بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خه‌ڵك نه‌داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و ڕێژه‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه.