ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئاگر لە کەمپێکی نیشه‌جێبوونی ئاواره‌كانی ئیزه‌دی له نزیک زاخۆ كه‌وته‌وه و نزیکەی 50 خێوەت به ته‌واوه‌تی سووتا و لانیكه‌م ١٠ كه‌س برینداربوون. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک له‌وباره‌وه رایگەیاند: 10 کەس له‌و ڕووداوه‌دا برینداربوون کە بەشێكیان سووتاون و بەشێکی دیكه‌یان تووشی گازگرتوویی بوون. به‌وته‌ی جێگری بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی “دهۆک”، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی ئیتسالی به‌رقه‌وه بووە و به‌هۆیه‌وه 42 خێوەت سووتاون کە 49 خێزانی تێدا دەژیان و زه‌ره و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.