ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی گلاوێژ، ئاگرێكی گه‌وره له كامپی ئاواره‌كانی شه‌نگال له شاری ئامێدی كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زێانێكی زۆر به دانیشتووانی كه‌مپه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌مپی داویدیه له شاری ئامێدی له باشووری كوردستان، ساڵی ٢٠١٤ درووست كرا و ٢٥٠٠ ئاواره‌ی خه‌ڵكی شه‌نگالی تێدا ده‌ژین. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٢٥ كانتیتێر له نێو ئاگردا سووتاون و زیانێكی زۆری مادی به دانیشتووانه‌كه‌ی گه‌یشتووه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
