ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤، كارخانه‌یه‌كی ماده‌ی كیمیایی له شاری شیراز به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه پاش چه‌ند كاتژمێر توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن به‌ڵام هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ڕوون نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین كارگه‌ی سه‌نعه‌تی له چه‌ند شاری ئێران ئاگریان گرتووه و به‌رپرسانی ڕژیم هێشتا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.