ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی گۆندی “چالابه”ی كرماشان ئاگری لێکەوتەوە و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی چوون به‌ده‌م كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه.
به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌پارێزی ناوچه‌كه، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه دوو ڕۆژه به‌رده‌وامی هه‌یه و ناوه‌نده‌كانی ئاگه‌ركوژێنه‌وه هیچ كارێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به‌هۆی سه‌ختی و شاخاوی بوونی ناوچه‌كه، خه‌ڵك و ژینگه پارێزان توانای دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان نییه و داوایان له خه‌ڵك كرد كه بچه‌ن به هانایانه‌وه.