ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه دارستانه‌كانی جوانڕۆ و وه‌رزه‌قان له ئاگر دا ده‌سووتێن و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ كونتڕۆڵ كردنی هه‌ڵ نه‌گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی زێڕانی جوانڕۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژه له ئاگردا ده‌سووتێن و هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. ژینگه‌پارێزانی جوانڕۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی وه‌رزه‌قانی سه‌ر به پارێزگای ته‌ورێز، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه ئاگر له دارستانه‌كانی قه‌ره‌داغ كه‌وتۆته‌وه و ٢٥٠ هێكتار جه‌نگه‌ڵ سووتاوه، به‌ڵام ڕژیم له ناردنی هێلیكۆپته‌ر بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه خۆی ده‌بوێرێت. شایانی باسه كه چالاكییه‌كانی كانگا و مه‌عده‌ن له ناوچه‌ی وه‌رزه‌قان زیانێكی زۆری به سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یاندووه و به‌شێك له دارستانه‌كانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن شیركه‌ته‌كانه‌وه له ناو چووه.