کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگردانی گڵكۆی سارۆ سووزه‌نی له‌ شاری سه‌قز

ئاگردانی گڵكۆی سارۆ سووزه‌نی له‌ شاری سه‌قز 3

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری سه‌قز له‌ كرده‌ویه‌كی قێزه‌ون دا گڵكۆی سارۆ سووزه‌نی، هونه‌رمندی گیانبه‌ختكردووی ئه‌و شاره‌یان ئاگر داوه‌.

سارۆ سووزه‌نی، هونه‌رمه‌ندی گه‌نج، ئازادیخواز و چالاكی سیاسی خه‌ڵكی سه‌قز كه‌ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ئازار درابوو، ڕۆژی ١٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ  له‌ مێحوه‌ری سه‌قز بۆ سنه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان ئاگر دا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆی دا هێناوه‌.