ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا هه‌واڵی ئاگردانی دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوانی بڵاو كرده‌وه و داوای له ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش كرد بچن به هانایانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، مێرگ و دارستانه‌كانی گونده‌كانی “باڵك”، “نه‌شكاش”، “كه‌له‌وێنجه” و “قامیشه‌ڵه” له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر دراوه و به‌هۆی شنه‌ی با، له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه. ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان داوای له ژینگه‌پاێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش كردووه بچن به هانایانه‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌یانی هه‌ینی هێلیكۆپته‌رێكی سپای پاسداران ئاگری له دارستانه‌كان به‌رداوه. له هه‌واڵێكی دیكه دا له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی “سوڵتان یه‌عقووب” له شاری نه‌غه‌ده له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو سووتێندار و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه به‌رده‌وامه.
