ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، ڕووبه‌ڕێكی زۆۆر له كێڵگه و له‌وه‌ڕگه‌كانی كامیاران، بۆكان و مهاباد له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه سووتێندرا و زیانێكی زۆر به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌وه‌ڕگه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری بووكان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ئاگردا ده‌سووتێت و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه‌ن. هه‌روه‌ها كێڵگه و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی “خرۆسه” له جاده‌ی نێوان سنه- مه‌ریوان به ئه‌نقه‌ست ئاگر درا و زیانێكی زۆر به زه‌وی كه‌شاوه‌رزی و باخی گوندنشینان گه‌یشت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌زرا و زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كانی گوندی “دۆستاڵی” سه‌ر به شاری مهاباد له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاگر درا و خه‌ڵكی گونده‌كه تا درنگانی شه‌و سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه بوون.
