کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگردانی قامیشه‌ڵانه‌كانی تاڵاوی نه‌غه‌ده‌

ئاگردانی قامیشه‌ڵانه‌كانی تاڵاوی نه‌غه‌ده‌ 3

ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، تاڵاوی نه‌غه‌ده‌ له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر درا و زیانێكی زۆر به‌ سرووشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یشت.

به‌وته‌ی ژینگه‌دۆستانی شارستانی نه‌غه‌ده‌، كه‌سانی نه‌ناسراو ئاگریان له‌ قامیشه‌ڵانه‌كانی تاڵاوی نه‌غه‌ده‌دا به‌رداوه‌ و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌. ژینگه‌دۆستان و چالاكانی مه‌ده‌نی ‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م دا خۆیان گه‌یاندۆته‌ ئاگره‌كه‌ به‌ڵام تا دره‌نگانی شه‌و كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ و زیانێكی زوور به‌ بوونه‌وه‌ر و سرووشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.