ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی ته‌نگه‌ی بهزازخانهی كرماشان، ئاویه‌ری سنه و سه‌رته‌زێن و هه‌نگه‌ژاڵی بانه له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا.
به‌پێی ئه‌و وینانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕووبه‌رێكی زۆر له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ته‌نگه‌ی بهزازخانهی كرماشان له ئاگردا سووتاوه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها مێرگ و دارستانی خهیرهزنهی ئاویه‌ری سنه بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر درا و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و نزیكیه توانیان پاش چه‌ند كاتژمێر بیكوژێنه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌نگه‌ڵه‌كانی ناوچه‌كانی سه‌رته‌زێن و هه‌نگه‌ژاڵی بانه له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیمه‌وه ئاگر دراوه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش هه‌وڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئه‌ده‌ن و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
