ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، دارستان و مێرگه‌كانی ئاویه‌ری سنه، ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان و شاری كرماشان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه سووتێندرا و زیانێكی گه‌وره به سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دارستان و مێرگی گونده‌كانی بێلوو، گاگڵ، چناره و به‌هه‌شت مسته‌فای مه‌ریوان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگر دراوه به‌ڵام به هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش كۆنتڕۆڵ كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دارستانه‌كانی گوندی “مه‌نسوورئاقا”ی كرماشان به ئه‌نقه‌ست ئاگر درا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به كه‌مترین ئیمكانات توانیان بیكوژێننه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌وه‌رگه و دارستانه‌كانی چیای ئاویه‌ری سنه‌یان ئاگر دا و خه‌ڵكی خۆبه‌خش خۆیان گه‌یانده ناوچه‌كه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵ كردنی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
