ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی “وره”ی سه‌ر به شاری پاوه له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه ئاگر درا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاگری دارستانه‌كانی گوندی “وره” پاش دوو كاتژمێر له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه به‌ڵام زیانێكی زۆر به سرووشت و بوونه‌وه‌ره‌كانی ئه‌و گونده گه‌یشتووه. شایانی باسه كه وێڕای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه و خه‌ڵك به كه‌مترین ئیمكانات ئاگره‌كه‌یان كوژاندۆته‌وه.
