ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، به‌شێك له دارستانه‌كانی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه ئاگردرا و ژینگه‌پارێزان به گژ ئاگره‌كه‌دا چوون.
ڕۆژی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له بانگه‌وازێكدا هه‌واڵی ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی مه‌ریوانی پشتڕاست كرده‌وه و داوای له خه‌ڵك كرد بچن به هانایانه‌وه. پاش ئه‌و بانگه‌وازه خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی مه‌ریوان خۆیان گه‌یانده شوێنی ڕووداوه‌كه و پاش چه‌ند كاتژمێر ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.