به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری بانه له‌لایه‌ن دوژمنانی ژینگه‌وه سووتێندرا و به‌و هۆیه‌وه سێ مین ته‌قیه‌وه به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دارستانه‌كانی نێوان ناوچه‌كانی “سالووك” و “شیوه‌ڵه”ی بانه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاگر دراوه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌رقاڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن. به‌وته‌ی یه‌كێك له ژینگه‌دۆستان، له‌كاتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه سێ مین ته‌قیه‌وه‌ته‌وه به‌ڵام به خۆشحاڵیه‌وه كه‌س زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
