ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا، باخی میوه و زه‌یتوونی كه‌شاوه‌رزانی كوردیان له ناوچه‌ی ڕاجووی سه‌ر به كانتۆنی عه‌فرین ئاگر دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریه، نزیكه‌ی ٢٥ هێكتار له دارستان و باخی كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی ڕاجووی عه‌فرین له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی توركیاوه ئاگر دراوه. كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه، چه‌كدارانی ئیسلامگه‌را ڕێگه‌یان لێ گرتوون و ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كردووه.