لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە گەڕەکی “كوردساتی” شاری سلێمانی پیاوێك لە درەنگانێكی شەودا بە سەرخۆشیی دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و نەوت دەکات بە هاوسەرەکەی کە لە خەودا بووە و ئاگری تێبەرئەدات، بەو هۆیەوە زیاتر لە ٨٠ لەسەدی جەستەی هاوسەرەکەی دەسووتێت.
باوكی ژنە سووتاوەکە بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە : کاتێک کە ئاگادار بووە کچەکەی سووتاوە سەردانی نەخۆشخانەی کردووه پرسیاری هۆکاری سووتانەکەی له كچهكهی کردووە و پێ وتووە: لە خەودابووم و ئاگام لەخۆم نەبوو، هاوسەرەکەم نەوتی پێداکردم و بە فەندەکێک ئاگری تێبەردام. بەپێی ڕاگەیێندراوی دەزگا ئەمنیەکانی شاری سلێمانی هاوسەری ئەو ژنە سووتاوە لەکاتێکدا ویستوویەتی خۆی لە مەرز دەرباز بکات و پەنا بۆ وڵاتێکی تر بێنێت و لەوێ خۆی بشارێتەوە دەستبەسەر کراوە.