ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه زیاتر لە چەند هێکتار لە لەوەڕگەکانی گوندی گەزنەی چەمشاری سنە، ئاگری تێبەردراوه.
ڕۆژی هەینی ١٤ی مانگی پووشپەڕ، لەوەڕگە و پووش و پاوەنی سروشتی گوندی “گەزنە”ی سەر بە چەمشاری سنە، ئاگری تێبەردرا و بەو بۆنەوە ڕوبەرێکی بهرفراوان لە پووش و پاوان و لەوەڕگەکانی “سیدۆڵە و سەرکەنە” سووتاون. پێویسته ئاماژه بكرێت كه هەر چەند بەرپرسایەتیی پاراستنی دارستان و لەوەڕگەکان لە ئەستۆی ناوەندە حکوومەتییەکانی وەک: ئیدارەی ژینگەپارێزی، جەنگەڵبانی و ئیدارەی ئاگرکۆژێنەوەیەیە، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، هاووڵاتییان و چالاکانی بواری ژینگەپارێزی و خەڵکی گوندەکان، بە شێوەی خۆڕسک هەوڵی کۆژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.