به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، خۆپیشانده‌ران بۆ سێهه‌م جار له شاری نه‌جه‌ف چه‌ندین به‌ش له كونسوولخانه‌ی ئێرانیان له‌مشاره ئاگرتێبه‌ردا.
شایانی باسه، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووش، كۆمه‌ڵێك له ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای كونسوولخانه‌ی ئێران، ئه‌م ناوه‌نده‌ی ڕژیمیان له شاری نه‌جه‌فت ئاگر تێبه‌ردابوو. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ناڕازییان سه‌ره‌ڕای ئاگرتێبه‌ردانی ئه‌م كونسوولخانهیه، هه‌ندێ له كامپیوتێر و به‌ڵگه‌كانیان هێناوه‌ته ده‌رێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كونسوولخانه‌ی ئێران له شاری كه‌ربه‌لاش هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كراوه‌ته ئامانج. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوهندهاد، هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند كه “قاسم سوله‌یمانی” فه‌رمانده‌ی سپای قودسی ڕژیم له شاری به‌غدا ئاماده بووه تا سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی عێراق وتووێژ بكات. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له عێراق به‌دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “عادل عه‌بدولمێهدی” هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و توندووتیژییه‌كان زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه. هه‌تا ئێستا ٤٢٠ كه‌س له ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٢٠ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.